لەمڕۆوە ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 02/02/2026
کوردستان
+
-

لەمڕۆوە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕێکارەکانی دەستپێدەکات.

 

هەواڵ:KNNC


دوای ئەوەی لە 30ی کانونی دووهەم-دا و بەر لە چەند ڕۆژێک هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن، لەمڕۆوە ڕێککەوتنی نێوانیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە لە 2ی شوباتدا ڕەوانەکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنە دیاریکراوەکانی شارەکانی حەسەکە و کۆبانی ئەنجامبدرێت.


ڕێککەوتنەکە لەسەر یەکخستنی قۆناغبەندی هێزە سەربازیی و ئیدارییەکانی هەردوولا لەخۆدەگرێت.


لە ڕێککەوتنەکەدا کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە خاڵەکانی بەرکەوتن و هاتنە ناوەوەی هێزە بۆ ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و دەستپێکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە بۆ هێزەکان لە ناوچەکە هەیە، هەروەها فەرمانی پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی دەدات کە لە سێ لیوای هەسەدە پێکهاتووە، ئەمە جگە لە پێکهێنانی لیوایەکی تایبەت بۆ هێزەکانی کۆبانی لە چوارچێوەی فیرقەیەک لە ژێر پارێزگاری حەلەب.


ڕێککەوتنەکە زیاتر تێکەڵکردنی دامەزراوە کارگێڕییەکانی خۆسەری ڕۆژئاوایە بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا، لەگەڵ ڕێکخستنی فەرمانبەرانی حکومی لەخۆدەگرێت.


هەروەها لە ڕێککەوتنەکەدا مافە مەدەنیی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد دەکات و دڵنیایی دراوە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

130 جار خوێندراوەتەوە