شارەزایەکی ئابوریی: بۆ دەربازبوون لە قەیران دەبێت عێراق یان دۆلار گران بکات یان موچە کەمبکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 01/02/2026
عێراق
+
-

شارەزایەکی ئابوریی دەڵێت ناجێگیریی بەهای دینار بەرۆکی عێراق بەرنادات و تەنها دوو بژاردە لەبەردەم دەوڵەتدایە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکە ئەویش یان بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارە یان کەمکردنەوەی موچەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

ناجێگیریی بەهای دینار بەردەوامە و لەوبارەیەوە نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوریی: حکومەتی داهاتوو دوو بژاردەی لەبەردەمدایە بۆ دەرچوون لەو دۆخە قەریاناوییە، یان کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران یان دەستکاریکردنی نرخی فەرمی دۆلار.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، چیتر داهاتی نەوت بەس نییە بۆ عێراق و هەر نیشانەیەک بۆ ئاشتی و سەقامگیریی لە نێوان ئەمریکا، ئێران، ئۆکرانیا و ڕوسیا بە مانای داڕمانی نرخی نەوت و دۆخێکی کارەساتبار بۆ عێراق دێت، هەربۆیە حکومەتی داهاتوو جگە لە کەمکردنەوەی موچە و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار هیچ چارەسەرێکی دیکەی لەبەردەمدا نییە و ناچارە موچەی فەرمانبەران کەم بکاتەوە و ڕسومات و باج زیاد بکات...

867 جار خوێندراوەتەوە