عێراق دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات-2 کرد

KNN : Kurdish News Network
02:12 - 01/02/2026
عێراق
+
-

عێراق دەستی بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەکرد و موچەخۆرانی هەرێمیش هێشتا لە ساڵی پاردان.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند: تەواوی ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی وەزارەتەکە کۆتاییهاتووە و لەمڕۆوە کە 1ی شوبات-2 ە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە ساڵی 2025دان و موچەی دوو کۆتا مانگی ساڵی پار نەدرا و تا ئێستاش هیج موچەیەکی ئەمساڵ دابەشنەکراوە...

443 جار خوێندراوەتەوە