نرخی مسقاڵێک زێڕ سەر یەک ملیۆن دینارە

KNN : Kurdish News Network
12:17 - 03/01/2026
کوردستان
+
-

زێڕ لە بەرزییدا ماوەتەوە و مسقاڵێکی سەرو یەک ملیۆن دینارە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لەپاش داخستنەکەی بۆسەری ساڵی کردنەوە، نرخی زێڕ لە بەرزیدا ماوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک بەرزبووەتەوە بەراورد بە کاتی داخستنەکەی.

لە 1ی ئەم مانگەدا نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 4 هەزار و 313 دۆلار بوو ئەمڕۆش نرخی هەر ئۆنسەیەکی بەرامبەرە بە 4 هەزار و 332 دۆلار.


‎نرخی عەیارە جیاوازەکانی زیڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

‎نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە  یەک ملیۆن و 7 هەزار دینار
‎- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری 22 بە 923 هەزار دینار
‎- نرخی یەک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 881 هەزار دینار
‎- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 18 بە 754هەزار دینار

‎لە کاتێکدا دوێنێ نرخەکان بمجۆرەی خوارەوەبوون:


‎ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە  995 هەزار دینار
‎- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری 22 بە 912 هەزار دینار
‎- نرخی یەک مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 871 هەزار دینار
‎- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 18  بە 747 هەزار دینار

17749 جار خوێندراوەتەوە