جارێکی دیکە پۆستی سەرۆککۆمار یەکلانەبوویەوە و
فوئاد حسێنیش دەڵێت سبەینێ شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دێت هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی بکاتەوە و دانیشتنەکە بۆ یەکشەممەی داهاتوو
دواخرا،
لە لایەکی دیکەشەوە فوئاد
حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕایگەیاند: سبەینێ
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە هەریمی کوردستان و لە هەولێر لەگەڵ مەسعود
بارزانیدا کۆدەبنەوە.
شاندەکە پێکدێت لە هەریەک محەممەد شیاع سودانی و هادی عامری و موحسین
مەندەلاوی، ئامانجیشیان باسکردن و یەکلاکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە پۆستەکانی
سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمارە...
115 جار خوێندراوەتەوە