سلێمانی؛ ئەمڕۆ نەوتی 30 هەزاریی دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 01/02/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوتە هەرزانەکە لەنێو سلێمانی دەستپێدەکات و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزکانی سلێمانیش ڕوونکردنەوە دەدات.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات، کە بۆ هەر خێزانێک 100 لیترە بە نرخی 31 هەزار دینار و بە کارتی نەوت دابەش دەکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، لەمەڵبەندەکانی یەک و دوو دەست بەدابەشکردنی ئەو نەوتە دەکرێت کەلەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ هەرخێزانێک بری 100 لیتر بەنرخی 31 هەزار دینار بەکارتی نەوت دابەش دەکرێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوودا هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی 200 لیتری بە 104 هەزار دینار وەرگرتوە و تا ئێستاش بەشیکی خێزانەکان نەوتی ئەم وەزرەی سەرمایان وەرنەگرتوە...

982 جار خوێندراوەتەوە