دەنگۆی لابردنی مارک ساڤایا وەک نێردەی ترەمپ بڵاودەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 01/02/2026
جیهان
+
-

دەنگۆی لابردنی مارک ساڤایا وەک نێدەی ترەمپ بڵاودەبێتەوە باس لەوە دەکرێت هۆکارەکەی نەبوونی توانای ڕێگرینەکردنە لە کاندیدکردنی نوری مالیکی و تۆم باراکیش دەخرێتە شوێنی.


هەواڵ:KNNC

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، مارک ساڤایا کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمدا وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق دەستنیشانی کردبوو، ئیتر لەو پۆستەكەیدا نەماوە.


یەكێک لە سەرچاوەكان ئاماژەی بە خراپی مامەڵەکردنی ساڤایا لەگەڵ پرسە سەرەکییەکان کردووە، لەوانەش شکستهێنانی لە رێگریكردن لە بەربژێرکردنی نوری مالیکی، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، کە ترەمپ بە ئاشکرا هۆشداریی بە بەغداد داوە.

 

پێدەچێت تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیاو نێردەی تایبەت لە سوریا، دۆسییەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە وەربگرێت، بەپێی سەرچاوەکە و بەرپرسێکی باڵای عێراقی کە قسەی لەسەر بابەتەکە کردوە.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو رۆیتەرز پەیوەندی كردووە بە ساڤایایەوە، بەڵام ئەو ڕەتیكردووەتەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە رۆڵەکەیدا هەبێت و وتويەتی هێشتا کار لەسەر ئەو ڕێکارە کارگێڕییانە دەکات کە پێویستە بۆ ئەوەی بە فەرمی ئەو پۆستە وەربگرێت. بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە رایگەیاندووە، ساڤایا هێشتا نەبووەتە کارمەندی وەزارەتی دەرەوە.

 

دوو بەرپرسی عێراقییش رایانگەیاندووە، بڕیاربوو هەینی رابردوو ساڤایا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە، بەڵام لەناکاو ئەو کۆبونەوانەی هەڵوەشاندەوە.

187 جار خوێندراوەتەوە