شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 01/02/2026
کوردستان
+
-

شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لافاو دروستدەبێت.


هەواڵ:KNNC

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان بەردەوام  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ بوونی نمەباران لە زۆرینەی ناوچەکان، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک بەفریش دەبارێت، سبەینێش لە بەیانی بۆ نیوەڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لە دوای نیوەڕۆ نمەباران لە هەندێ ناوچەی جیاجیا دوبارە دەست پێدەکاتەوە.

 

لای خۆشییەوە کەشناس ئاراس جەبار لەبارەی ڕەوشی کەشوهەواوە ڕایگەیاند: سەبینێ، کەشی ناوچەکانمان ناجێگیر دەبێت و شەپۆلێکی هەورە بروسکە و بارانبارینی بەخوڕ سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە و لەهەندێ شوێنیشدا تەرزە دەبارێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاو و ڕەشەباش.

ئاشکراشی کرد شەپۆلەکە یەک هەفتەییە و کە کاریگەری ئەم ناجێگیریە توندتر ئەبێت لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و پێشبینی دەکرێت بەرداورد بە ناوچەکانی دیکە ڕێژەیەکی زیاتر بارانیان لێببارێت ، بۆ  چوارشەممەش کاریگەری ئەو شەپۆلە بە لاوازیی لەسەر ناوچەکانمان تا کاتەکانی شەو بەردەوامی ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارینەوەی بەفر لەسەر ناوچە شاخاویەکان

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئاماژەی بەوەکراوە، کە بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 2 بۆ 13 پلەی سیلیزییدا دەبن...

1707 جار خوێندراوەتەوە