عێراق نزیکەی 450 گیراوی داعشی لە سوریا وەرگرتوەتەوە و بەرپرسێکیش دەڵێت
تەنها ئەوانەی لە عێراق تاوان دەکەن لە عێراق سزا دەدرێن و دەبێت وڵاتان
هاووڵاتییانی خۆیان لە سوریا وەربگرنەوە،
هەواڵ:KNNC
هیشام عەلاوی یاریدەدەری
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ئەندامانەی داعش کە عێراق لە سوریا
وەریگرتونەتەوە بریتین لە 450 کەس کە ئەمیر و پلەباڵاشیان تێدایە.
وتیشی، ئەوانەی تاوانیان
ئەنجامداوە ڕەوانەی دادگاکان دەکرێن، هاوکات ئەوانەی تاوانەکەیان نەسەلمێنراوە دەگوازرێنەوە
بۆ ناوەندەکانی چاکسازی، هەروەها پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیاندا دەکرێت
ئاماژەی بەوەشداوە،
جیا لەوە ئێستا نزیکەی 7 هەزار ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە سوریا ماون کە لە
نەتەوەی جیاوازن و هاووڵاتیی وڵاتانی جیهانن و لە 40 نەتەوەن، عێراق بەرپرسیارییەتی
خۆی هەڵدەگرێت و تەنها ئەوانە وەردەگرێتەوە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقن و دەبێت
وڵاتانی دیکەش هاووڵاتییانی خۆیان وەربگرنەوە چونکە ئێمە تەنها ئەوانە بە سزا
دەگەیەنین کە عێراقیین یاخود لە وڵات تاوانیان ئەنجامداوە، جیا لەوە هەمووان بەرپرسیارن
و نابێت خۆیان لە هاووڵاتییان بێبەریی بکەن...
101 جار خوێندراوەتەوە