وەزارەتی دارایی عێراق دەستی ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچەکرد

KNN : Kurdish News Network
03:10 - 29/01/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ڕێكارەكانی پارەدارکردنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران كردو، داوا لە كارمەندەكانی دەكات ڕۆژانی پشووش دەوام بكەن.

هەواڵ:KNNC

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ڕێكارەكانی وردبینی لە تۆماری موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەستیپێكردووە، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەشێوەیەكی ڕێک و پێک دەگاتە دەست ئەوانەی كە شایستەن.

وەزارەتی دارایی فیدراڵ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە موچە بەشێوەیەكی تەواوەتی مسۆگەرەو ستافی تایبەتمەند بەشێوەیەكی كردەیی دەستیان كردووە بە پارەدارکردنی سەرجەم یەكەكانی خەرجكردن.

ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەت بەمەبەستی پەلەكردن و ڕێگریكردن لە دروستبوونی هەر كەلێنێكی زەمەنی، فەرمانیداوە رۆژانی هەینی و شەممەی ئەم هەفتەیە دەوامی فەرمی هەبێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە تایبەتمەندن بە كاروباری موچەوە.

وەزارەتی دارایی هۆشدارییشی  داوە لەوەی دەبێت یەكەكانی خەرجكردن تۆماری تەواوەتی خۆیان بنێرن بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ پرۆسەی خەرجكردنی موچەو، مەرجی داناوە دەبێت تۆمارە ئەلیكترۆنییەكانیان هاوتابیت لە تۆمارە كاغەزییەكان، ئەمەش لەچوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندایە بەمەبەستی ئەژماركردنی خانەنشینی و ناردنی بۆ سندوقی خانەنشینی و لێبڕینی باج وەكو داهاتی كۆتایی بۆ گەنجینەی گشتی دەوڵەت.

وەزارەت ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو خشتەی تەواوەتی موچەی لەلایەن دامودەزگاكانەوە پێنەگات، موچە نانێرێت....

66 جار خوێندراوەتەوە