مانگی ڕابردوو
ساردترین مانگبووە لە ماوەی 18 ساڵدا و نزیک بە 180 ملیم بارانیشی تیادا
تۆمارکراوە.
هەواڵ:KNNC
ئاراس جەبار، شارەزای
بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، کۆی رێژەی بارانی تۆمارکراو لە وێستگەکەمان لە مانگی یەکی
ئەمساڵدا، 180.2 ملیم بووە، هەروەها تێکڕای رێژەی بارانی تۆمارکراو 571.2 ملیم بووە،
تێکڕای پلەی گەرمی 5.6 پلەی سیلیزی بووە، تێکڕای رێژەی شێ %69، بڕی بەفری تۆمارکراو
12.2 سانتیمەتر بووە.
وتیشی، لە باشوور،
باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، مانگی یەکی ئەمساڵ لە 18 ساڵی رابردوودا
ساردترین مانگ بووە، کۆتاجار ناوچەکانمان ئەم ئاستە لە سەرمای بەخۆیەوە بینیبێت
مانگی 1ی ساڵی 2008 بووە.
253 جار خوێندراوەتەوە