لەسوریا بەنوسراوی فەرمی لەفەرمانگەو دامودەزگا
حكومیەکان كردنی میكیاژ لەفەرمانبەران قەدەغەكرا.
هەواڵ: KNN
نوسراوێکی فەرمی لە لایەن
پارێزگای لازقیەوە لە سوریا بڵاو بوەتەوە مکیاجکردن قەدەغەدەکات لە فەرمانبەرانی
ژن و دوادەکات رێکاری یاسایی لەبەرامبەر سەر پێچیکاران بگیرێتە بەر
لە نوسراوەکەدا داوا دەكات فەرمانگەکان
كارمەندانیان ئاگادار بكەنەوە كەبەهەمیشەیی كردنی میكیاژ لەكاتژمێرەكانی دەوامی
فەرمیدا قەدەغەیە.
بەپێی ئەو نوسراوەی کە
بەرواری ٢٦ی ١ی ٢٠٢٦ی لەسەرە و ئاڕاستەی دامەزراوە حکومییەکانی ئەو پارێزگایە کراوە،
داوا لە فەرمانبەرانی ژن کراوە لە کاتی دەوامدا
لە بەکارهێنانی مکیاژ دور بکەونەوە
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە
کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی نوێ لە سوریا دەستیان بەسەر چەندین سەنتەری
گەورەی جوانکاریدا گرتوە، ئەمەش ترسی لای چالاکوانان و بەشێک لە هاوڵاتیان دروست
کردوە کە ئەم هەنگاوانە سەرەتایەک بن بۆ دەستوەردان لە ئازادییە کەسییەکان
گەرچی تا ئێستا حکومەتی دیمەشق
هیچ ڕونکردنەوەیەکی فەرمی لەسەر گشتگیربونی ئەم بڕیارە نەداوە، بەڵام بڵاوبونەوەی
نوسراوەکە لە پارێزگایەکی وەک لازقیە کە بە کراوەیی ناسراوە، نیگەرانی لەلایەن
چالاکوان و پارێزەرانی مافەکانی ژنانەوە بەدوای
خۆیدا هێناوە
ئەم بڕیارەی پارێزگاری لازقیە دوای ئەوەدێت، حکومەتی کاتیی سوریا بە بڕیارێک هەر لەو پاریزگایە 309 فەرمانبەری فەرمانگە کشتوکاڵییە حکومییەکانی لە کارەکانیان دورخستەوە کە عەلەو بون .
217 جار خوێندراوەتەوە