شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی
کوردستان دەگرێتەوە و کەشناسێکیش دەڵێت شەپۆلەکە دابارینی باشی لەخۆگرتوە و ئاستی
ئاو بەشێوەیەکی باش بەرزدەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە
سبەینێوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفریشی
لەگەڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرماش لەنێوان 3 بۆ 18 پلەی
سیلیزییدا دەبن.
لای خۆشییەوە ئاراس جەبار، شارەزای بواری
کەشناسی ئاشکرایکرد، شەپۆلەکە لە ئێوارەی سبەینێوە دەستپێدەکات و بارانبارین بە
بڕی جیاواز سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
وتیشی، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی
سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک و گەرمیان زیاتردەبێت، بەتایبەت لەنێوان کاتەکانی
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، لەو ناوچانە ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکەی
بەهێز و بارانی بەخوڕ دەبێت، لەگەڵ بارینی تەرزە لە هەندێک شوێن و بەرزبوونەوەی
ئاستی ئاو...
1507 جار خوێندراوەتەوە