لە سلێمانی تۆمەتبارێک دوای کوشتنی هاووڵاتییەک و بریندارکردنی پۆلیسێک کوژرا

KNN : Kurdish News Network
06:46 - 05/01/2026
کوردستان
+
-

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە داواکراو بووە بە ماددەی کوشتن، روبەڕوبوونەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە کوژراوە و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیش بریندار بووە.

 

هەواڵ:  KNN

سەرچاوەکە بە میدیاکانی راگەیاند؛ رووداوەکە دوای ئەوە هاتوە کە ئەمڕۆ لە روداوێکدا کەسێک هەستاوە بە کوشتنی هاووڵاتییەک، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردوە و توانراوە شوێنی مانەوەی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی مەبەست و داوایان لە تۆمەتبار کردووە خۆی رادەستی یاسا بکات، بەڵام ناوبراو رەتیکردوەتەوە و بە چەک روبەڕوی هێزەکان بوەتەوە.

لە ئەنجامی ئەو روبەڕوبونەوەیەدا، کارمەندێکی پۆلیس بریندار بوە و دواجار تۆمەتبارەکەش بە کوژراوی لە شوێنی روداوەکەدا کۆتایی بە بەرەنگاربونەوەکەی هاتوە.

10119 جار خوێندراوەتەوە