کاربەدەستێکی ئێران بۆ ڕۆیتەرز: نزیکەی 5 هەزار کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا کوژراون

KNN : Kurdish News Network
03:06 - 19/01/2026
جیهان
+
-

سەرۆکی ئێران دەڵێت هەر هێرشێکی ئەمەریکا کاردانەوەی توندی تارانی بەدواوە دەبێت، کاربەدەستێکی ئێران دەڵێت نزیکەی پێنج هەزار کەس لە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران کوژراون.

هەواڵ:KNNC

 

مەسعود پزسکیان سەرۆکی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ئەگەر بێت و ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوە تاران وەڵام و کاردانەوەی زۆر توندی دەبێت و دەستەوەستان نابێت.

لەلایەکی دیکەوە کاربەدەستێکی ئێرانیی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا بە لایەنی کەمەوە 5 هەزار کەس کوژراون کە نزیکەی 500 کەسیان ئەندامی هێزە ئاساییشی سەربازییەکانی ئێران بووە.

 

چەند هەفتەیەکە ناڕەزایەتییەکی سەرتاسەری بە ئێرانی گرتوەتەوە و هاووڵاتییان داوای باشکردنی دۆخی ئابوریی وڵاتەکە و باشکردنی گوزەرانیان دەکەن، ناڕەزایەتییەکان سەریان کێشاوە بۆ خۆپیشاندان و ڕووبەڕووبوونەوە و چەندین جار ترەمپ هۆشداریی داوە لەوەی دەستوەردان دەکات و بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن بابەتەکە تەنها ناڕەزایەتیی نییە و دەستی دەرەکی لەپشتە بۆ تێکدانی ئاساییشی وڵاتەکە...

105 جار خوێندراوەتەوە