ئیسرائیل هۆشداریی دەدات تورکیا و دەڵێت ئەو
دەستە بخەنە ژوور سەرتان کە لەڕێگەی دەستدرێژییەکانتانەوە لە ناوچەکە بەهێزببن و
ئیسرائیل لە وشکانیی و یۆنان لە ئاویی ناهێڵن تورکیا بهێزببێت و تەنها ئیسرائیلە
کە هەژموونی خۆی بەهێز دەکات.
هەواڵ:KNNC
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئسیرائیل بە ناڕاستەوخۆ
پەیامیکی توندی بۆ تورکیا نارد و ڕایگەیاند: ئیسرائیل و یۆنان ڕێگەنادەن ئەو
لایەنانە لەڕێگەی تیرۆر دەستدرێژیی یان بریکارە سەربازییەکانیانەوە لە سوریا و غەززە،
دەریای ئیجە یان هەر ناوچەیەکی دیکەدا هەن، پێگەی خۆیان جێگیربکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانج
و تێرکردنی چاوی برسییان لە ناوچەکە.
وەزیرە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوانەی
خەون بە گەڕاندنەوەی ناوچەکە دەبیهنن بۆ دواوە و دەیانەوێت لەڕێگەی تیرۆرەوە
کۆنترۆڵی خۆیان بسەپێنن یان ئیمپراتۆریەتەکان لەسەر سکی دەوڵەتە خاوەن
سەروەرییەکان بونیادبنێنەوە، ڕووبەڕووی هاوپەیمانییەتییەکی توندوتۆڵی وڵاتانی
ئازاد و بەهێز و سەربەخۆ دەبنەوە کە توانای بەرگریكردنیان لەخۆیان هەیە، با دڵنیاشبن
لەوەی تەنها ئیسرائیلە کە هەژموونی خۆی لە ناوچەکە فراوان دەکات...
51 جار خوێندراوەتەوە