دۆناڵد ترەمپ باری نائاسایی لە چەند ویلایەتیکی
ئەمەریکا ڕاگەیاند و دەڵێت بڕیارەکە بۆ گرتنەبەی هەنگاوی پێویست و بەپەلەیە.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە 10 ویلایەتی جیاوازی وڵاتەکەی،
ئەمەش وەک هەنگاوێکی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو زریانە بەفراوییە بەهێزەی کە
ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەمریکای گرتووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ وتویەتی" ڕەزامەندیم لەسەر
ڕاگەیاندنی باری نائاسایی دا بۆ هەریەک لە ویلایەتەکانی: تێنیسی، جۆرجیا، کارۆلاینای
باکوور، مێریلاند، ئارکانساس، کێنتاکی، لویزیانا، میسیسیپی، ئیندیانا و ڤێرجینیای ڕۆژئاوا."
ئاماژەی بەوەش داوە، کە ئەم بڕیارە تەنها بۆ یەک
مەبەستە، ئەویش دڵنیابوونەوە لە پاراستنی گیان و ژیانی هاووڵاتیان لەبەردەم هەڕەشەکانی
ئەو شەپۆلە سەختەی سەرما و بەفربارینەدا.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە
کە حکومەتەکەی لە ئاستی باڵادا کار دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و وتی: بە شێوەیەکی
چڕوپڕ لەگەڵ ئاژانسی بەڕێوەبردنی باری نائاسایی فیدراڵی، پارێزگارەکان و تیمەکانی
بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پەیوەندیداین بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست.
2344 جار خوێندراوەتەوە