موڕاد قەرەیلان دەڵێت با ئەردۆغان و باخچەلی کە
ئاشتیی لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا بەدی نایەت و دەبێت دەست لە کورد بەربدەن، تورکیا نەخۆشە و نایانەوێت کورد یەک هەنگاو بنێت بۆ خۆبوونی، تورکیا بە هەموو توانایەکیەوە لە سوریایە کەچی دەڵێن کە دیمەشق داوای لێکردن دەچن بە دەمیانەوە، ئەو پلانگێڕییە
مەزنەی دژی کوردە هەرێمی و نێودەوڵەتییە و پێویستە واز لە کورد بهێنرێت.
هەواڵKNNC
موڕاد قەرەیلان فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی
گەل-هەپەگە ل دیدارێکی میدیاییدا ڕایگەیاند: تورکیا سیاستەێکی خرپا پەیڕەو دەکات و
با ئۆردۆگان و باخچەلی بزانن لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت، دەبێت دەست لە
کورد بەربدەن و گۆڕانکاریی لە هزریان بکەن.
فەرمانداری هەپەگە وتیشی، دەوڵەتی تورک نەخۆشە
هەرکات کورد تێکۆشان دەکات و هەنگاوێک دەنێت ئەوان دەست بە درۆ دەکەن و کورد
دەکەنە دێوەزمە، بۆ هەمووان ڕوونە کێ دژی پێکەوەژیانە و هەوڵی سڕینەوەی بەرامبەر
دەدات.
لەبارەی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانەوە وتی، تورکیا
ئەڵێت ئەگەر سوریا داوای هاوکارییمان لێبکات یارمەتییان ئەدەین، لە کاتێکدا بەڕاستەوخۆ
بە هەموو توانایەوە لە سوریایە و بڕیاردەر و بەشداریی تەواوی ئەوەیە کە ڕوودەدات.
لەبارەی برایەتی گەلانەوە وتی، کێشە لە برایەتی
گەلاندا نییە کێش لە سیستمدایە، هۆزە عيرەباکان پێستر خۆیان چوونە لای هەسەدە
بیانپارێزێت و کە زانیان ئەمەریکا دەست لە کورد و هەسەدە بەردەدات ئینجا
هەڵگەڕانەوە، بەڵام چەندان هۆزی جیا لە کورد هەیە کە بە درێژایی مێژوومان دۆستمانبوون،
تورکیا دەیەوێت بەمجۆرە هەم ئاشوب بنێتەوە هەم بابەتی برایەتی گەلان و تەنانەت
پڕۆسەکەش کۆتایی پێبهێنێت کە کورد و عەبدوڵڵا ئۆجالان هەنگاوی باشیان تێداناوە،
برایەتی گەلان تەنها بۆ کورد نییە و دەبێت نەتەوەکانی دیکەش تیبگەن و نەچنە
ژێرباری ئەوەی سیستم و زلهێزەکان دەیانەوێت تا خوێنی زیاتر نەڕژێت، تەنها تورکیا
نا بەڵکو هەندێک دەوڵەتی عەرەبییش نایانەوێت برایەتی هەبێت و ڕێگرن لەوەی لە
سوریادا پێکەوەژیان هەبێت.
موڕاد قەرەیلان وتیشی، دیزاینکردنەوەی ناوچەکە
لە سوریاوە دەستیپێکردوە و کورد و سوریا نزیکبوون لە ڕێککەوتن و دەستوەردان و کۆبوونەوەکەی
پاریس هێرش دەستی پێکرد و هەموو شت شێوا، بۆ هەمووان ڕوونە کە پلانەکە مەزنە دژی
کورد و تورکیا، سعودیە، ئوردن، ئەمەریکا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا لە پلانەکەدان، دەیانەوێت هاوشێوەی کۆماری
کوردستان لە مەهاباد لە ئەزموونی ئێستای کورد بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا وتی کە کەس کور و هەسەدەی نەکڕیوە تا بمانفرۆشن.
سەرکردەکەی پەکەکە وتی، ئێمە وەک تەڤگەر ڕێکخستنمان
لە سوریادا نییە بەڵام هەموو شتێک لەپیناوی گەلەکەمان دەکەین لەهەر جێگەیەک بێت و
تا ئەوپەڕیی لەگەڵ گەلی خۆمانین و بەرخۆدان دەکەین بە هەموو شێوەیەک بۆ
پاراستنمان.
لە درێژەی قسەکانیدا فەرمانداری هەپەگە وتی، ئەوان
بە ئاشکرا دەڵێن ئێمە 15 ڕۆژ کات ئەدەین بۆ گواستنەوەی داعش و دوایی هێرشتان دەکەینە
سەر، سوریا نیشانیدا ئەو مافی مرۆڤ و پێکەوەژیانەی جیهان جاڕی بۆ دەدات درۆیەکی
گەورەیە و ئەوان پاڵپشتی توندڕەوەکان ئەکەن لەپێناوی پەرژەوەندییان لەبەرامبەر هێزێکی
وەک هەسەدە کە شەڕی دژی تیرۆری کرد و 30٪ی سوریای لە داعش پاراست....
181 جار خوێندراوەتەوە