پلەکانی گەرما
بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و کۆتایی ئەم مانگەش شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی
هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان
نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش 2 بۆ 4 پلەی سیلیزیی بەرزدەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکان
بەرزترین پلەکانی گەرماش لەنێوان 2 پلەی ژێرسفر و 10 پلەی سیلیزییدا دەبێت.
لای خۆشییەوە کەشناس
شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە 28 بۆ 29 ی ئەم مانگە شەپۆلێکیتری بەفروباران
ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات شەپۆلەکە زیاتر بارانبارینە و بۆ ناوچە شاخاویی و کوێستانەکانیی
و سنورییەکانیش بەفری لەخۆگرتوە.
لەبارەی مانگەکانی
شوبات و ئازار واتا 2 و 3 ش وتی، سەرما و بەفروبارانی زۆر باشی تێدادەبێت و دوو لە
مانگە هەرە باشەکانی دابارین دەبن....
5267 جار خوێندراوەتەوە