حکومەتی کاتیی سوریا دەست لە پێکهاتە جیاوازەکان
هەڵناگرێت و لە لازقییە زیاتر لە 300 کەس فەرمانبەر لە کارەکانیان لادران.
هەواڵ:KNNC
حکومەتی کاتیی سوریا بەردەوامە لە پێشێلکاریی و
پەلاماردانی پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکە بە جۆرەها بیانوو و شێواز، لەو
چوارچێوەیەشدا 309 فەرمانبەری فەرمانگە کشتوکاڵییە حکومییەکانی وڵاتەکە لە
کارەکانیان دورخرانەوە.
لابردنی ئەو فەرمانبەرانە لە لازقییە کە
عەلەویین، دەرکردنە لە کارەکانیان و حکومەت هیچ جۆرە قەرەبوویەکیان لە بەرامبەردا پێنادات
و سەدان خێزان و هەزاران کەس بەهۆیەوە بێبژێویی دەبن...
73 جار خوێندراوەتەوە