ئاکپارتی: تورکیای بێتیرۆر و ناوچەی بێتیرۆر پێکەوە گرێدراون و هەسەدە هەڕەشەیە بۆسەر ئەنقەرە

KNN : Kurdish News Network
10:55 - 19/01/2026
کوردستان
+
-

ئاکپارتی دەڵێت پڕۆسەی تورکیای بێتیرۆر و ناوچەی بێتیرۆر پێکەوە گرێدراون و هەسەدە مەترسیی ڕاستەقینەیە لەسەر تورکیا.

 

هەواڵ:KNNC

 

عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکپارتی- پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ڕایگەیاند: تورکیا پێشوازی لە ڕێککەوتن دەکات و سوریا بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕێگریی کردوە لە تێکدانی ناوچەی بێتیرۆر.


وتیشی: پڕۆسەی تورکیای بێتیرۆر، کە مەبەستی پڕۆسەی چارسەریی و ئاشتییە و ناوچەی بێتیرۆر پێکەوە بەستراون و یەک پاکێجن و تورکیاش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سەقامگیریی و پاراستنی ئاساییشی سنورەکانی.


وتەبێژەکەی ئاکپارتی باسی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد و وتی هەسەدە و چالاکییەکانی مەترسی ڕاستیینەن لەسەر تورکیا و سوریا و دەبێت هەڵبوەشێتەوە...

153 جار خوێندراوەتەوە