ئەندامێکی
پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی و ڕایدەگەیەنێت،
پێویستە هەرێمی کوردستان لە ئێستاوە لەگەڵ بەغدا دانوستان بکات بۆ دابینکردنی پشکی
هەرێم، بەپێچەوانەوە زستانێکی سەخت چاوەڕوانی هاووڵاتییان دەکات.
جوانڕۆ محەمەد،
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، دوای بەدواداچوونێکی بۆ پرسی
دابەشکردنی نەوتی سپی ڕایگەیاند، پاڵاوتگەکانی عێراق تا ئێستا دەستیان بە
بەرهەمهێنانی نەوتی سپی ماڵان نەکردووە و بڕیارە لە مانگی ئەیلولەوە دەست بە
پرۆسەکە بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 250
هەزار دینار، ئەمەش لەگەڵ گرانیی نرخی کارەبادا، بارگرانییەکی گەورە بۆ سەر شانی
هاووڵاتییان دروست دەکات.
ئەو
پەرلەمانتارە ئاشکرایکرد، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ بڕە نەوتێک بۆ
دابەشکردن بەسەر هاووڵاتییاندا تەرخان نەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنی
پرۆسەکە دیاری نەکراوە. جەختیشیکردەوە، ئەگەر بە زوویی خەم لەم پرسە نەخورێت و
پشکی هەرێم لە عێراقەوە دابین نەکرێت، ئەوا لە وەرزی زستاندا دۆخێکی ناهەموار
ڕووبەڕووی هاووڵاتییان دەبێتەوە و بە هیلاک دەچن.
99 جار خوێندراوەتەوە