کەشوهەوا دەگۆڕێت و داوای ڕاگەیاندنی پشو دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:05 - 17/01/2026
کوردستان
+
-

کەشوهەوا گۆڕانکاریی تەواوی بەسەردا دێت و داوا دەکرێت پشوی فەرمی ڕابگەیەندرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC


بەپێی پێشبینییەکان لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرما و بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پێشنیاری ڕاگەیاندنی پشوو دەکرێت.

 

لەو بارەیەوە شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: پێشنیار دەکەن ڕۆژانی سێشەممە بۆ چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بکرێتە پشوو بەتایبەت سێشەممە پشوو زۆر پێویستە، چونکە چەقی سەرما بەهێزەکەیە و پلەکانی گەرما لەهەموو کوردستان دێتە سفر و لە زۆرینەی ناوچە بۆ ژێر سفر و لەناوچە شاخاوییە و نزیک شاخەکان بەچەند پلەیەک دەچێتە خوار سفر و شەختە و زوقم دروستدەبێت.

 

وتیشی، لەگەڵ ئەم دۆخەدا لەمشەو سبەینێوە تا 20 ی مانگ شەپۆلێکی بەفروباران و کڕێوە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بڕەکەشی ناوچەیەک بۆ ناوچەیەک دەگۆڕێت و دەگرێتەوە کە سەرچاوەی سەرەکی دەریای ناوەڕاسته بەهۆی ئەوەی بارستە هەوایەکە بەسەر دەریای ڕەشو تورکیادا زیاتر دێتە ناوچەکان بۆیە ئەگەرەکانی بەفریش بەنسبەت ئەو شەپۆلەی ڕابردوو زیاتر دەبێت سەڕەڕای تەواوی ناوچەی شاخاویی دەگرێتەوە بەفربارین، بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوریی و ساردەکان دەگرێتەوە...

2226 جار خوێندراوەتەوە