سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابوریی دەڵێت چاوەڕوانن ئەمڕۆ بەغداد پارەی
موچی مانگی 10 بخاتە سەر هەژماریان و بە خەرجکردنیشی لە ڕۆژانی پشوودا موچە
دابەشدەکرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەی
ئێن ئێنی ڕاگەیاند: چاوەڕوانن ئەمڕۆ بەغداد پارەی موچە بۆ مانگی تشرینی یەکەم-10ی
هەرێم بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت کە نزیکەی ترلیۆنیک دینار.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لەپاش ئەوەی وازەرەتەکە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە
پارەدارکرا، ڕاستەوخۆ ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و لە سێ ڕۆژێکدا موچە
دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە 22ی ئەم مانگەدا هەرێمی کوردستان 150 ملیار دیناری
وەک داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدادکرد و تا ئێستا بەغداد پارەی بۆ موچە نەناردوە.
پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی سەریساڵ دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی پشوودا بەردەوام
دەبێت...
221 جار خوێندراوەتەوە