ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 20/12/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت و لەوبارەیەشەوە ئاگەداریی دەدرێتە هاووڵاتییان.

 

هەواڵ:KNNC

 

دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و لەوبارەیەوە یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاگەدارییەکی بۆ هاووڵاتییانی سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت.

 

یەکەی سوتەمەنیی چەمچەماڵ بە هاووڵاتییانی وتوە، ئاگاداربن لەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە نەوت دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی 200 لیترە و بەرامبەرە بە 104 هەزار دینار، بە پێوەری زیرەک-عەدادیش دەپێورێت.

 

 

هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردوەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی کارتیان نوێ نەکردوەتەوە، بۆ ئێستا ناتوانن نەوت وەربگرن، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوامە و دەتوانن پاش نوێکردنەوەی کارتەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەوت وەربگرن.

 

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ دابەشکردنی نەوت لە شارەکانی عێراق بە نرخی کەمتر لە 40 هەزار دینار...

1994 جار خوێندراوەتەوە