هەفتەی داهاتو چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران ئاشكرا دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:56 - 12/12/2025
عێراق
+
-

رەنگە دوشەممەی داهاتو چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی كاندیدەكەی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران ئاشكرا دەكات

 

هەواڵ:KNNC

ئەمرۆ هەینی عەبدولئەمیر مەیاحی، سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی پێکهێنەری چوارچێوە بڕیاریان داوە کە دیاریكردنی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە ماوەی دەستووردا کۆتایی پێبهێنن.

 

 وتیشی رەنگە رۆژی دوشەممەی داهاتو لە کۆبوونەوەی ئاسایی چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی سەرۆک وەزیران ڕابگەیەنرێت.

 


مەیاحی، ئاماژەی بەوەشكرد "هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ، پابەندە بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی، بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی داهاتوو.

519 جار خوێندراوەتەوە