بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و
پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی تەممووزی 2026)، ئاسمان
ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشووتر
کەمێک نزم دەبنەوە. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت. بەرزترین پلەی
گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 44 پلەی سیلیزییە، و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت
بە 30 پلەی سیلیزی. لە سەنتەری شارەکانیش پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن: هەولێر 40،
سلێمانی 39، دهۆک 39، و هەڵەبجە 41 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی هەرێم
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان بە هەمان شێوە
ساماڵ دەبێت، بەڵام خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و دەبێتە مامناوەند کە دەگاتە 10
بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین فراوانتر دەبێت بۆ 9 تا 10 کیلۆمەتر،
و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە پلەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بۆ 45
پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە. پلەکانی گەرمای شارە سەرەکییەکانیش بۆ سبەینێ بەم جۆرە
پێشبینی کراون: هەولێر 40، سلێمانی 40، دهۆک 39، و هەڵەبجە 41 پلەی سیلیزی.
34 جار خوێندراوەتەوە