حکومەتی کوەیت، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەروازەی سنووریی عەبدەلی لەگەڵ عێراق بەڕووی گەشتیاران و
جموجووڵی بازرگانیدا کردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی هێرشی فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانەوە داخرابوو.
سەرچاوەیەکی
بەرپرس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاند: "کوەیت بە فەرمی دەروازەی
عەبدەلی لەگەڵ عێراق کردووەتەوە."
کردنەوەی
دەروازەکەش دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ شێخ فەهەد یوسف سعود سەباح، جێگری یەکەمی
سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی کوەیت، بڕیاریدا لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەروازەی
عەبدەلی بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانی بکرێتەوە.
پێشتر بەهۆی
ئەوەی دەروازەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کرا و زیانی ماددی بەرکەوت، بڕیاری
داخستنی درابوو، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و کراوەتەوە.
56 جار خوێندراوەتەوە