به‌پێی راپۆرتێكی به‌غدادلیه‌وم،ئه‌مریكا به‌نیازه گه‌مارۆیه‌كی قورس به‌سه‌ر
عێراقدا بسه‌پێنێت كه له‌گه‌مارۆی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردو سه‌ختتر ده‌بێت.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر عێراقدا دوای
ئه‌وه دێت كه به‌غدا له‌بڕیاری ریزبه‌ندكردنی هه‌ریه‌ك له‌حزبوڵای لوبنانی و
حوسییه‌كان له‌نێو لیستی تیرۆر پاشگه‌ز بوه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه واشنتۆن ، كاربه‌ده‌ستانی به‌غدای له‌گه‌مارۆو
سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ئاگادار كردوه‌ته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سزاكان حه‌وت كه‌سایه‌تی
سیاسی و سێ هێزی سیاسی‌تر ده‌گرێته‌وه كه له سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا تێوه‌گلاون،
ئه‌مه جگه له‌سزادانی ئه‌و گروپانه‌ی كه بۆ چه‌ند جارێك كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی
كوردستانیان به‌ئامانجگرتوه.
1207 جار خوێندراوەتەوە