جۆ ویڵسۆن سیناتۆری كۆمارییه‌كان له‌نوسینێكیدا
كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردوه‌ته‌وه،كه كۆنگرێس ئاماده‌یه پشتیوانی
عێراق بكات به‌ومه‌رجه‌ی به‌غدا پشت له‌گروپه چه‌كداره‌كانی سه به‌ئێران بكات و هانده‌ریش نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
به‌ئامانج بگیرێت.
هەواڵ:KNNC
به‌وته‌ی ویڵسۆن له‌به‌رده‌م عێراقدا ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن هه‌یه
ئه‌گه‌ر ڕه‌فتاری خۆی بگۆڕێت و ئاماژەی
بەوەشکردوه کۆنگرێس ئامادەیە پشتگیری لە
سەرۆک ترامپ بکات بە بڕیاری نوێ لە نێو یاسای ڕێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی (NDAA) کە بۆ
یەکەمجار پێویستە عێراق هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت بۆ راگرتنی پشتیوانیکردنی میلیشیاکانی
سەر بە ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی
عیراق هاوكاری بكرێن.
ئەو سیناتۆره ئەمریکییە دووپاتیکردەوە کە "عێراق لەژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی
ئێراندایە، کە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی بەڕێوەدەبات، لەنێویاندا چەندین ڕێکخراوی تیرۆریستی
دیاریکراوی وەک کەتایبی حزبوڵڵا، ئەساعیبی ئەهلی حەق، و كه‌تایبی ئیمام عەلی؛ هه‌روه‌ها
دەسەڵاتی دادوەریی عیراقش لەڕێگەی دادوەرە گەندەڵەکانی وەک فایق زەیدانه‌وه قۆرخكراون،
کە هەمیشە لە بەرژەوەندی ئێران حوکم دەکات.
377 جار خوێندراوەتەوە