پسپۆڕێكی ئابوریی عێراقی ده‌ڵێت له‌پێناوچاكسازی ئابوری‌دا دوو بژارده له‌به‌رده‌م
به‌غدایه یه‌كێكیان له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌و ئه‌ویتریش له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی
حزب و ده‌سه‌ڵاتدارانه.
هەواڵ:KNNC
نه‌بیل مه‌رسومی ئابوریناس و مامۆستای زانكۆ له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌فه‌یسبوك له‌پۆستێكیدا
بڵاویكردوه‌ته‌وه،ته‌نیا دوو به‌رنامه‌و بژارده‌ی چاكسازی ئابوری له‌به‌رده‌م
عێراقدایه ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه خواستی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێبكات
كه خۆی
له‌دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار و راگرتنی پشتگیری له‌نرخی
سوته‌مه‌نی و چاوخشانه‌وه به‌كۆبۆنی خۆراك و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا
ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و توێژی هه‌ژاراندا نییه، هه‌رچی
بژارده‌ی دووه‌میشه‌وه كه زیان به‌حزبه
سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت
پێویستی به‌ئیراده‌ی حكومه‌ت و سازانی سیاسی و فشاری میللی هه‌یه ، چونكه زیان
به‌ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازه ئابورییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
809 جار خوێندراوەتەوە