ئەمڕۆ دوا
وادەیە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی حاجییان و گەشتەکانی وەرزی حەجیش بە ڕێگەی ئاسمانیی دەبن.
هەواڵ:KNNC
کاروان ستونی ووتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی
کوردستان رایگەیاند: به پێی بەپیێ وادەی دیاریکراو، ئەمڕۆ دووشەممە، كۆتا ڕۆژی وه‌رگرتنی
مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ركه‌سێک دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و جێگرەوە
لە شوێنیان دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە له ڕێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه
له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه
كردووه كه ناویان بۆ وەرزی حه‌جی 2026 گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو
بكه‌ن.
وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان باسی له‌وەش
كرد ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كه له 27/11/2025 دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان
بێت به‌ڵام به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی وه‌كو هاوكاریی بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاوه‌كو 4/12/2025 واده‌كه درێژ كرایه‌وه و
دواتریش بۆ هەمان مەبەست و بۆ جاری دووهەم تا ڕۆژی دووشەممە کە ئەمڕۆیە وادەکە درێژ
کرایەوە.
وتیشی بەپێی فەرمانی وەرزی هەر
کەسێک تاوەکوو سبەی سەردان نەکات یەدەگەکان واتە جێگرەوەوە بە پێی ڕێزبەندی و پولینەکان
لە جێگەیان دادەنرێت.
بۆ ئەمساڵ 1950 کەس وەک جێگرەوە بۆ حەج ناویان
تۆمارکراوە و پێنج هەزار و 120 کەسیش دەچنە حەج، نرخی تێچووی حەجی ئەمسآڵ 7 ملیۆن
و 100 هەزار دینارە بە رێگەی ئاسمان و ئەمساڵ بە رێگەی وشکانی حەج ئەنجام
نادرێت.
109 جار خوێندراوەتەوە