نێردەی ئەمەریکا لە
سوریا دەڵێت: کێشەکانی عێراق و سوریا لە دابەشبووندان و کوردیش بەشی خۆی دەبات،
دەشڵێت، بەغداد هەژمونی بەسەر میلیشیاکاندا نییە و نابێت هەمان شت لە سوریا
دووبارە ببێتەوە.
هەواڵKNNC
تۆم باراک نێردەی
تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە سوریا، ڕایگەیاند: کێشە قوڵ و بەردەوامەکانی عێراق
و سوریا بەرەو دابەشبوونیان دەبەن، ئەگەرەکە وایە کە کوردیش لەژێر هەر ناوێکی
دەسەڵاتدارییدا بێت لەو دوو وڵاتە، خۆی بەڕێوەببات.
وتیشی سیستمەکانی فیدراڵی
تەنها ماوەیەک بەردەوام دەبن و دواتر مەترسی شکستهێنان و داڕمانیان هەیە، پاش ماوەک
شەڕ سەرهەڵدەداتەوە.
تۆم باراک وتیشی، محەممەد
شیاع سودانی لەگەڵ ئەوەی پیاوێکی لێهاتووە دەسەڵاتی پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییەکی
بەهێز پەرلەمانیی نییە، هۆکارەکەشی هێزە میلیشیاکانن، ئەوە ئەو کێشەیەیە کە واشنتن
لە 20 ساڵی ڕابردوودا ملیۆنان دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی خەرجکردوە و نەگەیشتوەتە هیچ
ئەنجامێکیش، هەر بۆیە نابێت هەمان شت لە سوریا
ڕووبداتەوە...
492 جار خوێندراوەتەوە