تورکیا داوای ڕوونکردنەوە لەبارەی قسەکانی بارەگای بارزانی دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 03/12/2025
کوردستان
+
-

بارەگای بارزانی تورکیای توڕەکردوە و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە داوای ڕوونکردنەوە لە بەرپرسانی ئەو حزبە دەکات بەرامبەر ئەو قسانەی بە دەوڵەت باخچەلی کراوە و دەڵێن قبوڵی ناکەین.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

 

لێدوانەکانی بارەگای بارزانی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی تورکیا و بەرپرسانی وڵاتەکەی توڕەکردوە و لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ڕوونکردنەوەی کردوە بەرامبەر ئەو قسانەی بارەگاکە.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتویەتی، ئەو قسانەی بارەگای بارزانی بەرامبەر دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە کردویانە جێگەی قبوڵ نییە و بێڕێزییە، کە تۆمەتی بێبنەمایان ئاڕاستەی ناوبراو کردوە.

 

وەزارەتەکە داوای لە بەرپرسانی پارتی کردوە ڕوونکردوە دەستبەجێ ڕوونکردنەوەی خۆیان بدەن و ڕێکاریش لەوبارەیەوە بگرنەبەر.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، چوونە تورکیای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە یاوەری چەکدار لەنێو تورکیادا لە شکۆ و سەرەوەریی تورکیای داوە، لەبەرامبەریشدا بارەگای بارزانی وەڵامی باخچلەی دایەوە و وتیان وامانزانیوە بیروبۆچوونی باخچەلی گۆڕاوە، بەڵام دیارە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە پێستی مەڕدا...

 

3455 جار خوێندراوەتەوە