ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی
له‌هه‌وڵی كڕینی پشكه‌كانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسیدایه له‌عێراق.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك ئاژانسی ناوبراو ئاماژه‌ی پێكردوه ، كۆمپانیای ئیكسۆن
مۆبیل له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌گفتوگۆدایه له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ی پشكی
كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسی كه له‌كێڵگه‌ی خۆرئاوای قورنه - 2 كارده‌كات كه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌كه له‌نه‌وتی
خاو نزیكه‌ی 470 به‌رمیله.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه دوای ئه‌وه‌هات له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه سزای ئه‌و كۆمپانیا روسیه دراو
ئه‌وه‌ی عێراقی ناچار كرد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لوك ئۆیڵ نه‌كات.
هاوكات بەرپرسێکی باڵای نەوتی عێراق کە سەرپەرشتی کارەکانی کۆمپانیا
بیانییەکان دەکات لە باشووری عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "ئێکسۆ‌ن
هەڵبژاردەی پەسەندکراوی به‌غدایه بۆ وەرگرتنی ئه‌ركه‌كان لە کۆمپانیای لوک ئۆیل،
به‌و پێیه‌ی کۆمپانیاکی به‌تواناو خاوه‌ن
ئه‌زموونه له بەڕێوەبردنی كه‌رتی وزه .
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند: بانگهێشتی
چەند کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکییان کردووە بۆ دانوستاندن لەسەر بەدەستهێنانی له‌كێڵگه‌ی
خۆرئاوای قورنه - 2 .
وەزارەتەکە ڕوونیشیکردەوە، لەڕێگەی پڕۆسەی پێشبڕکێی پێشکەشکردنی
داواکارییەوە، هەوڵدەدەن ئه‌ركه‌كانی كۆمپانیای لوك ئۆیل بگوازنەوە بۆ ده‌ستی یەکێک لە کۆمپانیاكانی ئه‌مریكا له‌عێراق.
82 جار خوێندراوەتەوە