وەزیری دارایی
عێراق گشت وەزارەت، پارێزگا و دەستەکان ڕادەسپێرێت بۆ پێدانی سەرمووچە و
پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانیان،
بڕیاریشدەدات بە بەدەرکردنی چەند پرسێک لە گشتاندنێکی پێشووی وەزارەتەکەی بۆ ئەوەی
مافی مووچەخۆران نەفەوتێت.
فالح ساری،
وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە (21ی حوزەیرانی 2026)، گشت وەزارەتەکان،
دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکانی ڕاسپارد کە سەرمووچە و
پلەبەرزکردنەوەی شایستە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت بدەن، هاوکات ڕێکارە کارگێڕی و
داراییەکانی تایبەت بەو پرسە بەپێی ڕێنماییە بەرکارەکان تەواو بکەن.
لەلایەکی
دیکەوە، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هەریەک لە پرسەکانی سەرمووچە،
پلەبەرزکردنەوە، کەیسەکانی دەرکردنی سیاسی و هەژمارکردنی بڕوانامەکان لە گشتاندنی
وەزاریی ژمارە (137137) بەدەردەکرێن. ئامانج لەم هەنگاوە دڵنیابوونە لەوەی ئەو
شایستانەی فەرمانبەران بەهۆی ڕێکارە ڕێکخستنییەکانی ناو ئەو گشتاندنەوە هیچ
کاریگەرییەکیان ناکەوێتە سەر و ڕاناگیرێن.
وەزیر
ڕوونیشیکردووەتەوە، بڕیاری خەرجکردنی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوەکان لە چوارچێوەی
پابەندبوونی حکومەتدایە بە ماف و شایستەکانی فەرمانبەران، ئەمەش بەمەبەستی
بەهێزکردنی سەقامگیریی وەزیفی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
68 جار خوێندراوەتەوە