شارەزایەکی
کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلە گەرمایەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە کۆتایی دێت و لە جێگەی ئەوە بارستە
هەوایەکی فێنکی جەمسەری ڕوو لە ناوچەکە دەکات، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی
بەرچاو دادەبەزن.
هەڤاڵ سدیق
گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەهۆی پاشەکشەی بەرزەپاڵەپەستانی گەرم و
شێداری زەریای هیندی و جێگرتنەوەی بە نزمەپاڵەپەستانی جەمسەری، لە ئەمڕۆ
چوارشەممەوە (24ی حوزەیرانی 2026) بارستە هەوایەکی فێنکی مامناوەند لە ڕێگەی
تورکیاوە دەگاتە عێراق، هەرێمی کوردستان، وڵاتانی شام، میسر و باکووری سعودیە.
بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو (5 بۆ 7) پلەی
سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کاریگەریی ئەم بارستە هەوایە بۆ ماوەی 96 کاتژمێر و تا سەرەتای
هەفتەی داهاتوو لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. هاوکات ڕوونیکردووەتەوە کە تا هەفتەی
یەکەمی مانگی تەممووز هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لە ناوچەکە ناکات و تەنها
گەرمای ئاسایی وەرزی هاوین بەردەوام دەبێت.
215 جار خوێندراوەتەوە