وەزارەتی
دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری
بۆ مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست ڕاگەیاند، کە
پارەدارکردنیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمە.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، لە ڕۆژی یەکشەممە (21ی حوزەیرانی 2026) تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە (25ی
حوزەیران)، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە
و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. هەروەها، مووچەی سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانەش دەدرێت کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
ڕاگەیاندنی
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوکات لەو چەند ڕۆژەدا مووچەی مانگی
ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەش دەکرێت کە لەدوای (1ی تەمموزی 2024)ـەوە بەشێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەسەر
میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستە داراییەکانیان لەسەر
داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
97 جار خوێندراوەتەوە