وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق راگرتنی گازی
هه‌نارده‌كراوی ئێران بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با راگه‌یاند.
هەواڵ:KNNC
ئه‌حمه‌د مو‌سا عه‌بادی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند:ئێران له‌رێگه‌ی بروسكه‌یه‌كه‌وه ئاگاداری كردونه‌ته‌وه
كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌نارده‌كرنی گاز بۆ ئه‌م وڵاته راده‌گرن چونكه سه‌رقاڵی
كاری چاككردنه‌وه‌ن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای
عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت په‌نایا
بۆ سوته‌مه‌نی جێگره‌وه بردوه بۆ ئه‌وه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با له‌كارنه‌كه‌ون و
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌وێستگه‌كان كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری كه‌میی گازه‌وه.
راگرتنی هه‌نارده‌كردنی
گازی ئێرانی بۆ وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌ی كه‌كرایه
سه‌ر كێڵگه‌ی گازیی كۆرمۆر.
369 جار خوێندراوەتەوە