ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

KNN : Kurdish News Network
11:49 - 27/11/2025
کوردستان
+
-

ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە

 

شەوی ڕابردو، هێرشێکی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، ئێمە لەکاتێکدا ئیدانەی ئەم هێرشە و عەقڵیەتی پشت هێرشەکان، بۆ سەر گرنگترین سەرچاوەی وزە و ڕوناکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین، داواکارین:

 

 

# حکومەتی فیدڕاڵ بە جدی بێتە مەیدان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی قانونی بەرامبەریان.

 

 

# چیتر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەهەمی حکومەتی هەرێم دوانەخرێت، چونکە چەند ئەو هێرشانە مەترسین بۆ سەر کیانی سیاسیی و ئاسایش و ژێرخانی ئابوریی هەرێم؛ هێندەش کارانەکردنەوەی دامەزراوە شەرعیەکان لێکەوتەی نەرێنی دادەنێت و دەبێتە خاڵی لاوازتری هەرێم.

 

 

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٧ی ١١ی ٢٠٢٥

66 جار خوێندراوەتەوە