کۆمپانیای دانە غاز بەرەهمهێنانی غازی لە کۆرمۆر ڕاگرت و دەڵێت بە
موشەک کۆگەیەکی کێڵگەکە بائامانجگیراوە.
هەواڵ:KNNC
کۆمپانیای دانەغاز ڕاگەیەندراویکی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێشەوی سەر
کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنان کردوە.
لە ڕاگایەندراوەکەیدا دانەغاز ئاماژەی بەوەداوە (PJSC) بازاڕ
ئاگادار دەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی
کوردستانی عێراق بە موشەک بە ئامانج گیراوە.
ئەوەش وتراوە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زیانەکان تەنها
ماڵیین.
لەبارەی زیانەماڵییەکان ڕوونیکردوەتەوە، زیانەکان وایکردوە
بەرهەمهێنان ڕابگرن کە پرۆسەی بەرهەمهێنان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و
ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە راگیراوە.
کۆمپانیاکە لە هەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و
لە کاتی گونجاودا زانیاری و نوێکاریی زیاتر بە بازاڕ رادەگەیەنێت...
24 جار خوێندراوەتەوە