وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، مایکڵ
ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان له‌میانه‌ی
سه‌ردانێكی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ
کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی وڵاته‌كه‌ی سەردانی هەولێر دەکات.
هەواڵ: KNNC
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ناوبراو له‌ماوه‌ی نێوان 27ی ئەم مانگە
تا 5ی کانوونی دووەم سەردانی تورکیا، عێراق، هەرێمی کوردستان و ئیسرائیل دەکات و
له‌به‌غداش لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
باس له‌وه‌شكراوه كه له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ عیراق دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و له‌كردنه‌وه‌ی کونسوڵخانەی
گشتی نوێ لە هەولێر به‌شدار ده‌بێت.
لایخۆشیه‌وه ماڵپه‌ڕی ( (the new regionبڵاویكردوه‌ته‌وه كه
له‌وگه‌شته‌یدا بۆ ناوچه‌كه‌جێگری وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جەخت لەسەر
پابەندبوونی ئەمریکا دەکاتەوە بۆ پێشخستنی سەقامگیری، ئاسایش،ئازادی ئایینی و خۆشگوزەرانی
لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه کونسوڵخانەی گشتی نوێی ئەمریکا له‌هه‌ولێر ده‌بێته گەورەترین کونسوڵخانەی واشنتۆن لە جیهاندا کەبڕی
800 ملیۆن دۆلاری تێچووە.
136 جار خوێندراوەتەوە