مالکی کەسی یەکەمە لە
هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و کاندیدبوونیشی تەنها بۆ باڵادەستییەتی
لە پرسەکەدا.
هەواڵ:KNNC
پاش هەڵبژاردنەکان هەوڵەکانی
پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق دەستیان پێکردوە و دوێنێش شیعەکان چەند کاندیدێکیان
بۆ پۆسرتی سەرکۆوەیران خستەڕوو، لەوبارەیەوە رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە بابەتێکیدا
ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالکییە لەلایەن چوارچێوەی
هەماهەنگی شیعەکانەوە بە تەواوەتی سەرپشکكراوە بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکانی تایبەت
بە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە.
ڕۆژنامەكە لەزاری سەرچاوە
ئاگادارەکانەوە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو کاندیدەی کە مالیکی پشتیوانی دەکات، لە پێشەنگی
ئەو کەسانەیە كە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەكەن و
پابەندیش دەبێت بە جێبەجێکردنی ئەو پێشمەرجانەی کە گەورەترین فراسکیۆنی پەرلەمانیی
واتا چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری ڕێککەوتوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ
حزبی دەعوە نوری مالکی بۆ پۆستی سەرکوەزیران کاندیدکرد، بەڵام بە وتەی سەرچاوەکانی
پەیوەست بە پرسەکە، ئەو کاندیدکردنە تەنها بۆ ئەوەیە مالکی لە پرسەکەدا باڵادەستبێت
پێگەی بەهێزبێت لە دانوستانەکاندا، تا کشانەوەی بۆ باشتر لەخۆی نیشان بدات و
کاندیدە خوازراوەکە بەهێزترین بێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران...
295 جار خوێندراوەتەوە