عەبدوڵڵا
ئۆجالان دەڵێت پێویستە بەپەلە لەڕێگەی یاساوە ئاشتیی بچەسپێت و پڕۆسەی
چارەسەریی تەنها کاریگەریی بۆ کورد نییە بەڵکو تەواوی ناوچەکە لێی
سودمەنددەبێت، دۆخێکی ناهەموار دەگۆڕێت بە هەموار.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵڵا
ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە دورگەی ئیمراڵییەوە
پەیامێکی بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتیی نارد کە لە
ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەکردوە، هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتیی، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی کورد کە گرنگییەکی زۆری هەیە ئاشتی
نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە هیوا و بەهایە.
وتوشییەتی، ئاشتیی،
بنەمایەکی کۆمەڵایەتی بۆ پێکەوە ژیان بە شکۆمەندیییە، بنەمای دادپەروەری و
یەکسانی و ئازادی و ڕێزگرتنی یەکتر بە دامەزراوەیی دەکات.
ئۆجالان باسی لە قۆناغە کردوە و وتویەتی، ئەو قۆناغە
مێژووییەی ئەمڕۆ تێیداین، کاریگەری لەسەر کورد و چارەنوسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، دەرفەتێک ڕەخساوە کە دۆخەکە لە نەرێنی و ناهەموارەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەرێنی و هەموار، بۆ زاڵبوونە بەسەر شەڕ و بێیاسایی.
عەبدوڵڵا ئۆجالان لەوە ڕووەوە ئاماژەی بەوە
کردوە کە زۆر گرنگ واز لە بڕیاردان و جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی ئارەزوومەندانە
بهێنرێت و پێویستە هەرچی زووە و بڕیارەکانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن، چونکە ئەوەی هەیە لەبارەی چارەسەریی و ئاشتیی بژاردە نییە بەڵکو پێویستییە بۆ دۆخی ئێستا و ناچارییە، کە مەرجی گۆڕانکاریەکانیش یاسان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و دیموکراسیی.
لە کۆتاییدا
ڕێبەری پەکەکە هیوای خواستوە، ئاشتی و قووڵکردنەوەی ڕێگەکانی چارەسەر و
داهاتوویەکی هاوبەش بۆ گەلان بکاتەوە...
227 جار خوێندراوەتەوە