مارک ساڤایا: لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەین

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 21/11/2025
عێراق
+
-

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، رێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادرێت دەستوەردان له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بكرێت.

 

هەواڵ:KNNC


مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دا ده‌ڵێت:  به‌نیازم لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق بکەم و لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکانی کۆببمەوە.

 


دەشڵێت، "عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوامبین لە بینینی ئەو پێشكەوتنە.

 


به‌وته‌ی ساڤایا  واشنتۆن لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات و ئه‌وه‌ش با بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بێت وڵاته‌كه‌ی رێگە نادات هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقیدا بكرێت.

76 جار خوێندراوەتەوە