پسپۆڕێكی ئابوریی عێراقی ده‌ڵێت؛بڕی
ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه مانگانه بۆ موچه پێویسته زیاتر له هه‌شت تریلیۆن دیناره‌و
ئه‌وه‌ش به داهاتی نه‌وت ده‌ستبه‌رناكرێت.
هەواڵ:KNNC
ره‌شید ساعدی ، له‌لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پشتبەستن بە داهاتی نەوت بەس نییە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی
ئێستا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ناجێگیری بازاڕە جیهانییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی
پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی بۆیه عیراق پێویستی به‌قه‌رزكردن ده‌بێت.
به‌وته‌ی ساعدی حکومەت ڕووبەڕووی پابەندبوونێکی
حەتمی دەبێتەوە له‌وانه: مووچە، خانەنشینی، بیمه‌ی کۆمەڵایەتی، یارمەتییەکانی خۆراک
و خەرجییە سەرەکییەکانی ئاسایش و وزە و ئەمەش وا دەکات قەرزکردن - ئەگەر بە پلانی
چاکسازی بەڕێوە نەچێت - لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بژاردەو تێچووی زۆر بێت.
بڕی ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌ی كه له‌سه‌ر عێراق كه‌ڵه‌كه بوون وه‌ك وه‌زاره‌تی
دارایی ئاماژه‌ی پێكردوه 43ملیار دۆلاره له‌كاتێكدا بانکی ناوەندی ئامارێکی تەواو
جیاوازی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت قه‌رزه‌كه بڕی 54.957 ملیار دۆلار.
78 جار خوێندراوەتەوە