قوسەی مەحبوبە ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
هەواڵ: KNN
مەحبوبە لە پۆستێکدا لە تۆڕی "X" ڕایگەیاندووە، نوری مالیکی کاندیدی پارتی دەعوە و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە بۆ سەرۆکوەزیران"، محەد شیاع سودانیش کاندیدی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە بۆ ئەو پۆستە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانیەکەی سودانی ڕاشیدەگەیەنێت، داوا لە هێزەکانی تری ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم کاندیدەکانی خۆیان ئاشکرابکەن.
387 جار خوێندراوەتەوە