میدیا
عەرەبیەکان بڵاویان کردوەتەوە ، حەماس واشنتنی ئاگادار کردوەتەوە، کە ئاگربەستی
غەززە کۆتایی هاتوە و ئەو بزووتنەوەیە دوبارە ئامادەیە بۆ شەڕ
هەواڵ: KNN
سەرچاوەیەک بە کەناڵی حەدەسی
ڕاگەیاندوە: بزووتنەوەی حەماس، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپی بۆ کاروباری
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار کردوەتەوە، کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کۆتایی هاتوە
و بزووتنەوەکە ئامادەیە بۆ شەڕکردن
بە پێی هەواڵی
ئەوکەناڵە عەرەبیە کە لە سەرچاوەیەکی حەماس ەوە بڵاویکردوەتەوە ، بزووتنەوەکە
ویتکۆفی ئاگادار کردوەتەوە، کە ڕێککەوتن و ئاگربەستی غەززە تەنیا حەماس پابەندی بوە
و ئیسرائیل پابەندی نەبووە، لە کاتێکدا دەبو ئەوانیش پابەندی بن
ئەم پەیامەی
حەماس لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر
غەززە ئەنجام داو و بەهۆیەوە 10 کەس کوژران
پێشتریش حەماس
داوای لە وڵاتانی نێوەندگیر کردبو، کە فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی پابەندی
ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بێت
هەورەها
بزووتنەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە ئەمەریکا کردبو، فشار بخاتە سەر ئیسرائیل
بۆ ئەوەی دەست بە جێ پێشێلکارییەکانی ڕابگرێت
بزووتنەوەکە
داوای ئەوەشی لە ئەمەریکا کردبو، بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات و ئیسرائیل ناچار
بکات پابەندیی ڕێککەوتنی ئاگربەست بێت
شایانی باسە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست
کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ئەنجامدرا، لە
10 ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکرد. بەڵام هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی
کەرتی غەززە تائێستاش ناو بەناو بەردەوامن.
500 جار خوێندراوەتەوە