پڕۆسەی لێکجیاکردنەوەی سنورەکانی عێراق و سوریا بەردەوامە و جیا لە قۆناغی کۆنکرێتیی خەندەق و کامێرا و زۆر
شتی دیکە دەبنە بەشێک لە پڕکردنەوەی بۆشاییەکان.
هەواڵ:KNNC
فەرماندەیی پاسەوانی
سنووری عێراق ڕایگەیاند زۆرترین بەشی ئەو دیوارە کۆنکرێتییە تەواوبووە کە سێ ساڵە خەریکی دروستکردنیین کاتێک کە بە درێژایی 618 کیلۆمەتر شەڕ لەسەر سنورەکان بوون.
ئاماژەی بەوەشدا تا ئێستا
نزیکەی 350 کیلۆمەتر لە دیواری کۆنکرێتیی تەواو بووە، هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن بۆ
داخستنی سەرجەم بۆشاییەکان لەڕیگەی خەندەقی سێ مەتر قوڵ و پان، و تەلی دڕکاویی و هەر شێوازێکی دیکەی گونجاو.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە
پاراستنی ئاساییشی سنورەکان تەنها بە دیوار نابێت بەڵکو بەربەستی بەهێز و تاوەرەکانی
چاودێریی کە یەک کیلۆمەتر لەیەکترەوە دوورن، بە کامێرای گەرمی پێشکەوتوو جێگیرکراون
و بەستراوەتەوە بە سیستەمێکی چاودێری ناوەندییەوە و 24 کاتژمێر چاودێریی دەکەن و بەشێک دەبن لە پڕۆسەکە.
دیوارە کۆنکرێتییە جیاکەرەوەکەی نێوان عێراق و سوریا لە ساڵی 2022 ەوە دەستیپێکردوە، لەبارەی هۆکاری جیاکردنەوەی
سنورەکان بەو شێوازە توندە، پاسەوانیی سنور ئاماژەی بەوەداوە، کە هەوڵەکە تەنها بۆ
ئاساییش و ڕیگریکردنە لە کاری قاچاخ....
102 جار خوێندراوەتەوە