دەوڵەت باخچەلی دەڵێت ئەوان نیو سەدەیە کاریگەریی عەبدوڵڵا
ئۆجالان دەزانن و سەردانیکردنی ئیمراڵیش هاوشێوەی هەر ناوچەیەکی دیکەی تورکیا ئاسایی یە و بەشێکە لە وڵاتەکە.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوپەرستی تورکیا-مەهەپە
لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: ئەوان لە ڕابردوودا
دەستەواژەکانی سەرکردەی تیرۆرست و منداڵکوژ و سەرکردەی باندیان بۆ عەبدوڵڵا
ئۆجالان بەکارهێناوە، بەڵام ئێستا بە سەرکردەی دامەزرێنەر ناوی دەبەن.
دەوڵەت باخجەلی لەبارەی گۆڕینی شێوازی
ناوهێنانی عەبدوڵڵا ئۆجالان ئاماژەی بەوەداوە، ئەوان نیو سەدەیە و هەر لە سەرەتای
دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەوە لە کاریگەریی عەبدوڵڵا ئۆجالان
تێگەیشتوون و دەزانن چەند کاریگەرە.
لە بەشێکی قسەکانیدا سەرۆکی مەهەپە وتی، خەڵکانێک
رەخنە لە بانگەوازەکەی دەگرن لەبارەی چوونە ئیمراڵی، ئەگەر ئەوان سەیری نەخشەی تورکیا بکەن دەزانن و دەبینن کە
ئیمراڵیش بەشێکە لە تورکیا، کەواتە هیچ جیاوازی لەنێوان سەردانکردنی ئیمراڵی هیچ شوێنێکی
دیکەی تورکیادا نییە، هەرکات کاتێک لە بەرنامەی کارلابرا، تورکیا چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکانی دەکات.
لە کۆتایی قسەکانیدا باسی ئەحمەد تورکی هاوسەرۆکی
لەکارلادراوی مێردینی کرد و وتی: کاتێک ئەحمەد تورک سەردانی کردوە، بەخچەلی باسی
زنجیرەی "شاری دوور"ی بۆ کرد، وتویەتی کە چەندە جوان وێنەی شارەکەمانی
ماردین نیشان دەدات، دواتریش پێوتوە : بەڵام شتێک لە وێنە و بابەتەکە كەمە ، سەرەتا
ئەحمەد تورک تێنەگەیشتوە، دواتر باخچەلی وتویەتی زنجیرەکە سەرۆکی شارەوانی مێردینی
كەمە کە ئەحمەد تورکە...
969 جار خوێندراوەتەوە